کتاب ها

Books

اشعار

poetry

صوت ها

audios

ویدئوها

videos

بیوگرافی

متولد ۱۳۵۲، دیواندره، ساکن سنندج.

مجموعه های منتشرشده: «فرهنگ تازهابرها»،

«لحظه ی شعرهای یک غریبه»و...

دوایین نامه


 بە کەنارەکانی ئەم شێعرەدا
کەسێك پیاسە ئەکات
کەسێك پڕ لە ناونیشانی نادیار و بێ ئەنجام
کەسێك لەم قەراخەدا چاوەڕوان تێئەپەڕێ... 
بەسەر وردە زیخی کەناردا
کەسێك 
کە زۆر لە بیرەوەریەکانی تۆ ئەچێ!
پیاوێك،
 باش ئەزانێ
هەرگیز بەناو بیرەوەریەکانی تۆدا تێنەپەڕیوە بە سیگارێك لە نێوان دوو قامک و شێعرێک بە لێویەوە...
.
.
.
ئەگەرچی
 ژنێك ـ بە ئەنقەست ـ
لە بەرۆکی ئەم شێعرە و
 لە بەرانبەر پرتەقاڵی ئێوارەدا 
ئاوێزان...
.
.
.

 «لەسەر ئەم رێگایە 
تا هەمیشە دانیشتووم»

رۆژێك دادێ 
زۆر لە بیرەوەریەکانم ئەچی!!!
...

تریفەی مانگ،
لەسەر کڵاشینکۆف.
شەوی کۆبانی!


...

تۆ لە دەرەوەی 
یان، ئەم «بەفر شادی» یە ـ
بێهوودە ئەبارێ!!!؟
تەنیا...

اسماعیل عظمی