نازانم ئه‌م خه‌ڵکه چی ده‌ڵێن
به‌ڵام بڕوام به‌م وته‌یه‌یان نییه
که گۆیا باران کاتێ به به‌فر ده‌گا پیر ده‌بێ
من ته‌واو وه‌رزه‌کانم بڕیوه
په‌نجه‌ره‌کانم خوێندوه‌ته‌وه
به‌ده‌رگه‌کان گه‌یشتووم
دیواره‌کان ده‌ناسم و
له‌کۆتایی ئه‌م کۆڵانه بنبەستانه‌دا و
له‌ده‌سپێکی نامۆیی هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌دا
به‌بیرم‌هاته‌وه
من و تۆ
له‌سه‌ره‌تای باڵنده‌وه
به‌ئاسمان گه‌یشتبووین و
به بیرم‌هاته‌وه
ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ پاییز
دڵنیا بووم
تۆ له‌وێ دانیشتوویی و
ده‌پاڕێیته‌وه هه‌تا باران ببارێ.