شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

مه‌مله‌که‌تی سیره‌ت

ئێمه‌ له‌ مه‌مله‌که‌تی سیره‌تدا ده‌ژین، ئاگات له‌ خۆت بێ.
ئه‌و ڕسته‌یه‌ی دایکم پێ کوتم،
کاتێ بۆ یه‌که‌مجار جانتای به‌ کۆڵم دادا و 
به‌ڕێی کردم بۆ قووتابخانه،‌
هه‌تا گه‌یشتمه‌ به‌رده‌رگای قووتابخانه‌
هه‌ستم کرد جانتاکه‌م بۆته‌ سیره‌تێک و به‌ کۆڵمه‌وه‌یه‌. 
له‌ حه‌وشه‌ی قووتابخانه‌ 
هه‌ستم کرد گشت قووتابیان بوونه‌ سیره‌ت و 
ئاوازی سیره‌ت ده‌خوێننه‌وه‌. 
له‌ پۆل که‌ دانیشتم
هه‌ستم کرد له‌سه‌ر سیره‌تێک دانیشتووم. 
سیره‌تێک هات و فێری نووسینی سیره‌تی کردین. 
ترسم لێ ده‌نیشت و خه‌ونم به‌ سیره‌ته‌وه‌ ده‌بینی. 
فرمێسکه‌کانی سه‌ر گۆنام ده‌بوونه‌ سیره‌ت و 
سیره‌تانه‌ له‌ چاوم هه‌ڵده‌وه‌رین. 
دواتر که‌ گه‌وره‌تر بووم و باوکم بۆ یه‌کمجار بۆ ده‌ستفرۆشی
بردمییه‌ بازاڕ
کوتی کوڕم ئێمه‌ له‌ مه‌مله‌که‌تی سیره‌تدا ده‌ژین ئاگات له‌ خۆت بێ. 
له‌ بازاڕ تووشم به‌ تووشی هه‌زاران سیره‌ت بوو
دووکاندار سیره‌ت
ڕێبواران گشتیان سیره‌ت
شه‌قامه‌کان خڕوپتوون سیره‌ت
مه‌یدانی ئاردی تا چوارچرا سیره‌ت
چوارچرا تا شاپوور سیره‌ت
مه‌یدانی مه‌لاجامی سیره‌ت
سینه‌ما، شاره‌وانی، شاره‌بانی سیره‌ت
بینا کۆن و مێژووییه‌کان
ده‌ستفرۆشه‌ مناڵ و مێرمناڵ و گه‌نج و پیره‌کان سیره‌ت. 
ئه‌وجار دایکم به‌ڕێی کردم بۆ زانکۆ
کوتی کوڕم ئێمه‌ له‌ مه‌مله‌که‌تی سیره‌تدا ده‌ژین ئاگات له‌ خۆت بێ. 
چوومه‌ زانکۆ
حه‌وشه‌ی زانکۆ له‌ سیره‌تێکی مه‌زن ده‌چوو
مامۆستاکان سیره‌ت  /  خوێندکاران سیره‌ت
به‌رپرسی خه‌وگه‌ سیره‌ت
به‌رپرسی به‌شی ناوخۆ سیره‌ت
سه‌رۆکی زانکۆ سیره‌ت
بڕوانامه‌ی ده‌رچوون سیره‌ت. 
دووباره‌ باوکم ڕووی له‌ بازاڕ کردمه‌وه‌.
دار سیره‌ت /  دیوار سیره‌ت
سیره‌ت و باتووی هه‌ڵمووساو
ئاپاڕتوومانه‌کان سیره‌ت
پارکه‌کان، / ژنانی چارشێوبه‌سه‌ر
ژنانی بێ چارشێو
گه‌شتیارانی قه‌راغ به‌نداوی مه‌هاباد
سیره‌ته‌ چه‌قۆکێشه‌کان
سیره‌ته‌ ڕووناکبیره‌کان
سیره‌ته‌کان لێکیان ده‌دا
که‌یفخۆشییان ده‌کرد
باوکم ژنی بۆ هێنام و 
کوتی ئاگات له‌ خۆت بێ ئێمه‌ له‌ مه‌مله‌که‌تی سیره‌تدا ده‌ژین
سیره‌تێکی بۆ هێنام
سیره‌تێکم بوو
له‌به‌ر ئاوێنه‌ ڕاوه‌ستام
سیره‌تێک بووم
وێنه‌که‌ی باوک و دایکمم چاو لێکرد
جووتێک سیره‌تێک بوون. 
ئێستا ده‌ستی کوڕه‌که‌م گرتووه‌ و ده‌بێ بیبه‌مه‌ بازاڕ بۆ ده‌ستفرۆشی، /  پێی ده‌ڵێم ئێمه‌ سیره‌تین
ترسی ناوێ
پێویست نییه‌ ئاگای له‌ خۆی بێ. 

غفور پیرزادە

شعرها

«به تو که عاشقت شدم اما شوهرت به زبان زیردریایی‌ها حرف می‌زد»

«به تو که عاشقت شدم اما شوهرت به زبان زیردریایی‌ها حرف می‌زد»

مرتضی بختیاری

هم ‌بغض!

هم ‌بغض!

محمدعلی بهمنی

تو در جانِ منی... دوری نکن دردت به جانِ من!

تو در جانِ منی... دوری نکن دردت به جانِ من!

حامد ابراهیم پور

سریده از سرا به سرسرا

سریده از سرا به سرسرا

لیلی گله داران