شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

کەتۆ هاتی

من گوڵە بەڕۆژە بووم
مل کز و سەر نەوی
تا خۆری چاوەکانت هەڵ هات
ئێستا سەربەرز و ڕو گەش
هەمو کاتم
ڕوم لە قیبلەی چاوی تۆیە
 من هەورێکی گرژ و مۆن بووم
وێڵی دەستی بای سەرگەردان
تا چیای تۆم لێ پەیدا بوو
ئێستا ڕووبارێکی بە هاژە و گڤەم
هیچ لەمپەرێ ڕێم پێ ناگرێ
 ساڵانێک بوو من دارێکی پیری گوێز بووم
ورەم بەرز و غڕە بووم بە خۆم
تا تۆی دارتاش منت ناسی
ئیستا تەختە نەردم و گەمەجاڕی دەستی مناڵ
 گابەردێک بووم لە دڵی بەرزی چیا
لە ئامێزی هەوری دڕا
پەڕەسێلکە هەواڵی هاتنی تۆی دا
بووم به ووردە بەردی جادە
تێک شکاوم ووردوو خاش
 پاییزێکی سارد و سڕ بووم
دەمار ووشک و ڕووم لە نامان و مەرگ بوو
دەنگی پێی تۆ
هەنگاو هەنگاو سەوزی کردم
بووم بە بەهار
دەشتێکی قاقڕ
ئێستا بوەتە گوڵ و گوڵزار

مصلح دیداری

تک نگاری

شعرها

در خطبه‌ی بی‌نقطه‌ی کویر

در خطبه‌ی بی‌نقطه‌ی کویر

فریاد ناصری

گل مشکیجه

گل مشکیجه

مجتبی دهقان

بر پیراهن بیمارستان

بر پیراهن بیمارستان

فرخنده حاجی زاده

مالیخولیا

مالیخولیا

هادی میرزانژاد موحد

ویدئو

شعرخوانی سعید سلطانی

شعرخوانی سعید سلطانی

سعید سلطانی‌طارمی

میوه های ملال

میوه های ملال

یدالله رویایی