شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

بۆ بڒینی‌ ڕێی ‌خە‌فــــــە‌ت‌ من‌ شارەزاکە‌م ‌ڕۆژ‌ و شە

بۆ بڒینی‌ ڕێی ‌خە‌فــــــە‌ت‌ من‌ شارەزاکە‌م ‌ڕۆژ‌ و شە‌و
پڕ لە‌ ژانە‌ ئە‌و دڵه‌ی ‌به‌حری ‌وە‌فــــــا‌کە‌م‌  ڕۆژ‌ و شە‌و
دە‌رد ‌و ژانی‌‌ نێـو ‌دڵی ‌پڕ داخ‌ و ده‌ر‌د ‌وحــــــە‌سرە‌تم
چۆن ‌لە ‌بە‌ندی‌ غە‌م ‌لە‌شم‌،تاوێ ‌ڕە‌هاکەم‌ ڕوژ و شە‌و
تا بە ‌کەی ‌ژانـــــــــی ‌‌ژیانی‌ مـــن ‌دە‌مێنێ ‌ئە‌ی‌ خودا؟
تۆم‌ دە‌وێ ‌مردن ‌وە‌کوو لوتفی ‌خوداکە‌م‌ ڕۆژ‌ و شه‌و
لاڵ ‌و کــپ ‌ماوە ‌زمـــانم‌ بۆ ‌بە‌یانـــــی ‌دە‌رد‌ و غـــه‌م
سازی ‌ناسازم‌ کە ‌بێدە‌نگ ‌و نە‌واکــە‌م ‌ڕۆژ ‌و شــــــە‌و
دە‌وڵە‌مە‌ندی ‌هـــۆنە‌رم‌ شێعــــری ‌تە‌ڕم ‌زۆرە ‌بــــە‌ڵام
لای ‌نە‌یاری ‌دڵ‌ ڕە‌شم ‌مــن ‌بێ ‌بە‌هــا‌کەم‌ ڕۆژ و شە‌و
سوور‌ و شادیم ‌لێ ‌حە‌رامە‌ و کۆسپی‌ ژینم ‌ئە‌ستە‌مە
غە‌م‌ په‌رە‌ستم‌ هـــۆ‌گری‌‌ کۆڕی‌ عــەزاکەم‌ ڕۆژ‌ و شەو
ئە‌و ‌کە‌سانە‌ی ‌ژینی‌ من‌ بووبە‌ فیـدای‌ خۆشی ‌ئە‌وان
هە‌ر لە‌ دە‌س ‌وانە ‌پڕی‌ ژارە‌ غــــــە‌زاکە‌م ‌ڕۆژ‌ وشە‌و
سووچ ‌و تاوانە‌،ئە‌گــە‌ر ‌من ‌شاعیـــری‌سه‌ودا سەرم
بۆیە ‌تانە‌م‌ لێدە‌دە‌ن‌ چون ‌ئە‌هلی‌ چاکە‌م‌ ڕوژ‌ وشەو
دوژمنی‌ پاکین،جــــــــە‌فاکـارن، دە‌پێکن ‌ئە‌و دڵــه‌ی
پڕ ئە‌وین‌و هە‌ستی ‌پاکی ‌و پڕ سە‌فاکەم،ڕوژ وشە‌و
چونکە ‌نامـە‌ردیم ‌نە‌کـــرد ‌ئیمڕۆکە‌ تانە‌م‌ لێ‌ دە‌دەن
چونکە‌ پڕ هەستم دە‌بـێ‌ لە‌و‌ ماڵە‌ ڕاکە‌م ‌ڕۆژ‌ و شە‌و
ڕۆژ ‌و شە‌و ‌ئە‌نگــوستە‌ چـاوە‌ بۆ ‌منی ‌پڕ دە‌رد‌ وژان
چــاوەڕوانی ‌ڕێگە‌ناسی ‌ئاشناکــــەم،‌ ڕۆژ‌ و شـــــه‌و
غە‌رقی‌ بە‌حری‌ غه‌م‌ منم»سووتاو»ی‌ جە‌رگە‌ی ‌ئاگرم
چاوە‌ڕوانی‌ هاتنێکی‌ ناخــــوداکـەم ‌ڕۆژ‌ و شـــــــە‌و

رسول کریمی

شعرها

اندوه انبوه

اندوه انبوه

دریا لیراوی

 از امید و ناامیدی

از امید و ناامیدی

عبدالعلی عظیمی

ماهِ فراموشکار

ماهِ فراموشکار

فرامرز سه‌دهی

دیلیم سوسور اوره ییمده نئچه گیلئی دولانیر

دیلیم سوسور اوره ییمده نئچه گیلئی دولانیر

بهنام قسمتی