کتاب ها

Books

اشعار

poetry

صوت ها

audios

ویدئوها

videos

بیوگرافی

متولد ۱۳۷۳، شهرستان سقز.

مجموعه ی منتشر شده: «ئانتراکت»

شانم داوەتە بەر خۆر و

شانم داوەتە بەر خۆر و
لەپی دەستم بە مانگەوە
لەغاوی ئەم ئێوارەیە
ئەکێشم و
ناهێڵم شەو بەسەردا بێ؛

شانم داوەتە بەر خۆر و
هەناسەم ئەکەمە هەور و
شەویش،ئەخەمە قەور و
بەقەد مەودای مەرگ و ژیان
بەم ئێوارەیا ئەبارێم
بەم ئێوارەیا ئەژیێم
بەم ئێوارەیا ئەمرێم
ئێوارە نابڕێنمەوە

لەمنت کەوێ!
سەفەرت مەخەرە شەوێ
ژیانم بکە بەخەوێ
دەبا کۆستی نەیار کەوێ
لە دنیا ئەوەندەم ئەوێ: 
لە شان، پشتی چەماوەما
لووتکەی چیات
بۆ بکەمە مێز و کورسی؛
حەوانەوەی تەواو دنیات
لە پێکێکا بۆ داڕێژم؛

کامە گوڵی سور و گەشە
بیکەمە راخەری بەر پێت؛
کامە بەرامە دڵکەشە
لەم کوێستانەی بئاڵێنم؛


تۆ بی و خودا!
بێ
بڕوانە
شانم، داوەتە بەر خۆر
دەستم، داوەتە بەر مانگ

لەم نێوانە
تۆ جریوەی ئەستێرە بە!
ئەسڵەن
خودی ئەستێرە بە!

خاسی خودا!
بە قەد مردنێ لێرە بە.

میلاد امان الهی