شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

لە ئاویێنەدا بو

لە ئاویێنەدا بو
چاوم بڕیە نێو چاوانی
داوای نیوەی سێوەکەی حەوام کرد
بە یەک دەستی دو چاومی بەست
به دو لێوی یەک گۆنامی ماچ کرد
چ کارەساتێکی نەگونجاو بوو
چ وێنەیێکی بێ وێنە بوو
چەن گیانی پەپولەو
چەن ڕۆحی گوڵە بەڕۆژەی تێدا بوو
چەن ساکار و پێچەوانە بوو
پۆلیس‌هات و کردیە هەرا
هەمو دنیای تێمان گەیاند
دەممان نوقان
چاومان لێک داخست
ماچەکانمان لە دیوە چۆڵەکانی ڕۆحمانا حشار ئەدا
چاومان ترسا
جێژوانمان کردە گەنمەجاڕ
من بوم بە داهۆڵ
تۆیش بوی بە گەنم
لە گۆرانی بای بێ وادە
کوڵاوەکەی من کەوتە سەما
سۆرانیم دا بە دەم باوۆ
تا با بیدا لە سەر گۆنات
دەک رۆحەکەم بە قوربانی لەنجەو سەمات
پۆلیس‌هاتو داوای دەسبەستی بای ئەکرد
 

مصلح دیداری

شعرها

کابوس

کابوس

امیربهادر کریمی

به جرم شانس نیاوردن

به جرم شانس نیاوردن

فرزین منصوری

تدفین

تدفین

داوود سعیدی

طفلکی از همان سال‌ها پيش

طفلکی از همان سال‌ها پيش

عادل حیدری