کتاب ها

Books

اشعار

poetry

صوت ها

audios

ویدئوها

videos

بیوگرافی

 متولد 1367، شهرستان مریوان.

ئەم شیعرانەم

ئەم شیعرانەم
منداڵێکن بە دەم تۆوە پێ ئەکەنن
پەڕەسێلکەی بێتاقەتن
پێ‌خاوسی ئاسمان ئەبڕن
ئەم شیعرانەم بارانێکن
ئەیانەوێ پێ بکەنی
ژێی تارێکی تۆز هەڵگرتوون
دەردی دووریم بۆ ئەژەنن
بایێکی ڕووتەڵەی شێتن
دیاری غوربەتم بۆ دێنن
ئەی ئەستێرە هیلاکەکان
بەس شەوانی تار بپێون
بۆ ڕۆژی ڕووی سوجدە بەرن
چۆن ئەم شیعرانەم ناسیون
تۆش ئەناسم
وەکوو دایکم
وەکوو هەموو ئەو ژنانەی
ئەیان ناسم
بەڵام ئازاد و ڕزگارن
تۆیش ئەناسم
ساڵانێکە قەرەوڵی زیندانێکم
تەنیا دیلی خەیاڵێکە
پرچ خۆرەتاو
ڕوو بزرکاو
بێتاقەتی ئاسمانێکه
تێیدا بفڕێ
من تۆم ئەویست
وەک چۆن تۆ مانگت خۆش ئەویست
من پێویستم بە دەریا بوو
چۆن تۆ چاوت بەرەو هەتاو شەپۆل ئەدا
چۆن ناتناسم 
تۆ لە نێوان دووچارەی ڕەش و بۆرا لەدایک بووی

مصلح دیداری