شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

ئەو ئەستێرانەی شان لە گوڵی کراسەکەم ئەدەن...!

هەڵدەچمەوە بە خۆما و
دووبارە
 لەم خەوە گرانەی لە خۆتا گرینە
 دەرتدێنم...
جارێتر
هەڵتەچنێمەوە بە شێعرا و  ئەتکێشمەوە نێو دڵی ئەم تاریکستانەی لە منا ڕواوترە و لە تۆ تەوەلاتر
تاڵ... تاڵ... تاڵێکیش بە گەردنمەوە
 دەورت و 
دووریت و 
تەنیاییم ...
 گێژ ئەخوات سەری من لە
لە گێژەنی دوڕیانێک 
  دوور ئەچێ و 
دوورتر من 
بە گۆشەیەکا کە دیوارە و کز کز  کزێنیم کزتر ئەکەم و
 [ئەم سوتانە ئەگەر کۆتایی شەوم بێ یان ئەم شەوە بە دیواریا بشکێ و یان تۆ بێیتەوە و من هێشتا لە تاریکستانی خۆما تاساو 
 چیها پەنجەرەمانی
 لە خۆیا ڕەش کردووە]
 شکانی جاڕ داوە شەو لە گیانما
 دەرئەچێ لە خۆم و 
 پڕ بە هەزار پێست
 ئەشکێم
 ئەکشێم
 تا هەزار گیان بە جەستەیەکەوە
تا هەزار خۆزگە بە دڵێکەوە 
هەزار شێعر بە لقێکی گیانمەوە 
 تاوەتا
سوور... شین ... ڕەش... سپی
حەل نابن و 
لە جەستەم ئەچنەدەر
پێست شێتاڵی 
تیتاڵی دێ 
بە کلاسیکی ڕەنگەکان
بە پەنجەرەوە
 دیوار رواوە بە مندا و
 درەوی ئەو نێرگزانەی وا 
 بەهاریان بۆن کردین هەر ماون و 
بە نارنجی ژنانەییم 
بەو ئەستێرانەی شان
لە گوڵەکانی کراسەکەم ئەدەن 
.
.
.
بە قاچاخی
تا قاچەکانم سوور
ئەمانزڕێنن
و شین لە خەوەکانمانا
باوێشک ئەدەن
تا ماچێ کە دزیمەوە لە کراسەکەت
و تا برینەکانی لاملی دیواری خوا و 
ڕمانی ڕم ڕمی ئەسپەکەی ئادەم و ـ حەوایش خۆم ـ
حیلەی  هەموو ئەو ترسانە و
زەجرت ئەکێشم و
 ئەپێچمە پێستێ ڕەهەنداو
 هەمو ئەو خۆفانە لە ڕەشدا
تف ئەکەمەوە
پیت بە پیتی ناوەکەم  شۆڕشیانە
 لە سەرتا و
 دەست بەسەر ئەو وشانەی 
 ناخەون و زڕاون لەم شێعرەدا
 و لە سەر  ڕێگای
ناهەمواریت سوور ئەبن 
چرایەک دامگیرسێنە
لە شەوی شەرابیتا 
لە گەروی ترێ و زاری
شێعردا وەکوو مۆمێکی لە دایک بوونت...
.
.
.
چاو
چاوم چۆن تماشات ئەگوشێ و
 قەراری  قومێ شەرابت 
خەست خەستتریش
دیوارم بزڕێنێ و 
لە چاوما سوور 
سوێر
مەستیت ئێش ئەکەم...

شیوه عبدالهی

تک نگاری

شعرها

فالگیر

فالگیر

محمدحسین بهرامیان

یک دو سه پیش خودش ثانیه‌ها را که شمرد 

یک دو سه پیش خودش ثانیه‌ها را که شمرد 

علیرضا کیانی

اردبیل بایراغی

اردبیل بایراغی

مهدی آقازاده

پشت پایم پرتگاهی، پرتگاهی پیشِ رویم

پشت پایم پرتگاهی، پرتگاهی پیشِ رویم

جواد محمدی فارسانی