چ سامێکی هەیە مردن
کاتێک بەبێ تۆ پیر دبم.
من لێرە
لە تەریکیی شارێک وا
ساڵانێک بەر لە ئێستەی
دەمتوانی لە لەسڵاوی ناسیاوێکیا
بیر لە هێزی پەتی وشەکان بکەمەوە،
بیر لە شێعری شاعیرێکی
ئاسیایی ئافریقایی ئامریکایی دەکەمەوە:
شاعیرێک بە گشت وشەکانییەوە
لەسەر پاپۆڕێک
لە ئێستەنائێستەی ڕووداوەکانی
دەریای کارائیب دەڕوانێ
لە کاتێکدا هەتاوی پاییزان ئەوندە نییە
بەرەبەیانی جێهێشتووە...
(کاتەکانی ئێمە تژی لەو وشانەن وا
لەکاتی پێگەیینیاندا
ڕەشەبا هەڵیکردووە).
مرۆڤەکان
هەنگاوەکان
وشەکان و
بەبێ ئەگەری هیچ ڕووداوێک
دارستانێک لە مندا وا
بە دواهەمین ڕۆژی خەرماناندا تێدەپەڕێ.