شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

شینی حه‌ڵه‌بجه

 

دڵ و جه‌رگـــــــــــم به سۆزی ده‌نگی ئێوه
ده‌سووتێ کــــــــــــــۆڕی لاوانی حه‌ڵەبجه
له غه‌متانا هـــــــــــه‌تا مــــردن شه‌ریـــکم
به شێعری ده‌بمــــــــــــه میوانی حه‌ڵەبجه
چه‌نێ ‌خۆش ‌بوو که ‌هه‌رگیز من‌ نه‌بووبام
که نه‌م دییبایـــــــــــه گـــــریانی حه‌ڵەبجه
چه‌نێ خــــۆش بوو که وه‌ک باب و براتان
منیش بوایه‌م به قـــــــــــوربانی حە‌ڵەبجه
به یادی باوه‌شـــی بابـــــــی شـــــــه‌هیدم
به گۆڕی‌ کــــــۆرپه ‌که‌ی ‌جوانی‌ حه‌ڵەبجه
به یادی ئه‌و گـــــــــــــوڵانه‌ی هه‌ڵپرووکان
له ‌سه‌ر کــــــووچه‌ و له کۆڵانی حه‌ڵەبجه
خودایه خــــــــــۆت ئه‌زانی چه‌نده زۆره
له سه‌ر جــــــه‌رگ و دڵــم ژانی حه‌ڵه‌بجه
به ناخێکــــــــــی پڕی داغ و غه‌م و ده‌رد
ده‌گێڕم شینی هــــــــــــه‌رمانی حه‌ڵه‌بجه
به شێعرێکــــــــی ته‌ڕی وه‌ک‌ چاوی ئێوه
ده‌لاوێنــــــــــــــــــم مناڵانــــی حەڵه‌بجه
خوداوه‌ندا بکـــــــــــه‌ ڕەحمــێ به حاڵی
غه‌ریبان  و هه‌تیــــــــــــوانی حــەڵەبجه
منیش (سووتاو)ه‌ کـــــــە‌ی ‌ئێوه ده‌ناڵم
خودایا... خــــــۆت و دیوانی حــــــەڵەبەّ

رسول کریمی

شعرها

 فاصله‌ام با بشقاب سفیدى كه شكست،

فاصله‌ام با بشقاب سفیدى كه شكست،

سوری احمدلو

لای گیسوان او بگرد، با چراغ‌قوه‌ای قوی

لای گیسوان او بگرد، با چراغ‌قوه‌ای قوی

حمید حسینیان

اسب‌ها گه‌گاهی می‌آیند 

اسب‌ها گه‌گاهی می‌آیند 

مهدی ریحانی

برمانم ازین چریدنِ امن

برمانم ازین چریدنِ امن

راضیه بهرامی‌خشنود