قەدغە کراوە
من و
شێعر و
گەرووم
لە پیتەکانی نیگات ...
لێرە
خۆشەویستی ھەڵنامژن ...
زیزن لە ئێوارەی دڵما...
زەقن لە پێنووسی ھەڵەیەکدا...
تۆیش دیلی وشەیەکی واژۆکراوی ڕەسەنی و
منیش لە کفری کچ بوونم
پیتەکانی تەنیاییم
دەئاڵۆزێنم و
دەسنوێژ
بۆ قوربانی بوون دەگرم
تکایە چاوم بە کلی نیگات بڕێژم.