هەر لە ئێستاوە
هەتا ئەو ڕۆژانەی بەڵێنی هاتنەوەت نەدام
بێ تاقەتتم
وەک چۆن،
ساعەتەکانی بێ کەسی کافەیەک
بە دیار چاییەکەوە ساردم ئەکاتەوە
ئەگەر ڕەنگی نیگاکانیشت
سەرتاپام بژەنێت بە خوشەویستیدا
شتێک لە غەریبیم کەم نابێتەوە
تۆ چووزانی چ بێ قەراریەکی شێتە
ئەو کاتەی واتساپەکەت
تەنیاییم پڕ ئەکات لە شەجەریان
لە بەر خومەوە ئەڵێم
خۆ ئەگەر من ببووایەم
ئەوەندە عەشقم ئەکرد بە باڵایدا
کڵاوی سیاسەت نەچووایتە سەری
کە چی
تۆ هەر خەریکی لێک کردنەوەی کڵاوی جەناحە سیاسیەکانیت و
مینەکانیش خەریکی لێک کردنەوەی دەست و لاقەکان
تەنانەت ئەو کاتەی ئارەزووت لە تۆپێکی خرتدا
زەوی فوتبال و ئارەقەی لەشت ئەلێسێتەوە
وا ئەزانی ئەکرێ دادوەری
بکەیتە مێشکی دەسڵاتەوە و
من ئەزانم
بێ ناسینی ژیان
خۆت حەرام ئەکەیت و
حەیف بۆ ئەو گۆرانیەی بەنان
کە بە شەوقی نیگەکانتەوە
سەری لە گووشیەکەتەوە دەر هێناوە
تۆ!
ئای لە تۆ!
ئای لە ژیان و زەمان و
فرصتی کە تا لذتی بریم
از شب وصالی!
دۆڵابەکاندا لێت ئەپارێتەوە