شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

مەجنوونێک لە خاڵی سەر سووڕمان

باوکم لە داری دنیا
 کە تەنیا دڵی به سێبەرەکەی خۆی و
 چەن ڕکات نوێژی بە پەلە و
حۆرییەک جوانتر لە دایکم خۆش کردبوو
هەمیشەی خوا پێمی ئەوت:
بۆ ئەوەی تۆ ببی بە شاعێرێکی جیاواز 
ئەبێ واز لەو پەرچەم و ئەگریجە بێنی 
کە پێویستی بە کەمێک ناچار و قافیەیە 
منیش وەک مەجنوونێک کاول نشین
لە ژێر خەرمانەی مانگەشەوی خەرمانان
یان لە خاڵی سەرسووڕمانا
تا بەردەوام
لەیلایەک ڕۆمانتیک و حیلەی ئەسپێکی عەرەبی 
لە دەنگما وەیلان ئەبێ و
بەرگەی ئەم هەموو تابووت و بەرەهووتە ناگرم
کە تەنانەت بەشی چارەکێ مردنیشم ناکەن
واتە هێشتا منێک لە گیرۆدە و گونابار
قەرزاری کەمێک ئیزراییلم
کە بێت و ئێرزام کات لە شەرارەی مردن
کە بێت و وەک کەپسوولی ئۆکسیژن
بە سەر هەناسەی باوکما نازڵ بێت
کە ئێستە ئەوەندە پاڵ کەوتووە
لە پەنای مشتێک دوورەوە تا چۆڵ
دەستی هیچ فڕۆکەیەک و
چۆلەکەیەک پێی ناگات...
بگرە تۆ پەنات هەر دوو دەستی بەرزەخییە و
سەروماڵت کاڵێکە بە درەختی ئەم حەوشەوە
تا مورادی ئەو هەموو چۆلەکەیە حاسڵ بێت
کە حەریری کراسەکەت
 پڕ ئەکەن لە حەجمی ئێوارە و
خەڵتانی گۆرانی...
منیش خولیام خومێک مەی و
خەمێکە تا خەڵوەتی خەییام
یان ئاوازێکی قەدیمی
تا هەوای سوخمەیەک پڕ لە ئەتڵەسی و ماهوور
کە بە جارێک وەک باویلکە
ئەمباتەوە بەر مەیخانەیەکی نەیشابوور
کە لەوێ مەستێکی کەلەلا
لە گەمارۆی کراسێکی بونبەست و
سێبەرێکی لابەلا
بەسەرهاتی مردووەکانی هێڵنج ئەدا و
بە دەم شەماڵ و شکۆفەی دوو لیمۆی کاڵەوە ئەڵێت:
«دڵبەر کە بمانداتێ مەیێک و ماچێ
بەرماڵ و ردێن بە توونی ئاگردا چێ
دڵتەڕ لە جەهەندەما بێت ، سا دەرکی بەهەشت 
گیراوە بە قوڕ ، تازە کەسی تێ ناچێ!!!»‌٭

٭ لە چوارینەکانی خەییام نەیشابووری
وەرگێڕانی هەژار موکریانی

محمد موفقی

تک نگاری

شعرها

تو میوه‌های منی 

تو میوه‌های منی 

محمد شمس لنگرودی

این بهار را هم  نمردم و دیدم:

این بهار را هم  نمردم و دیدم:

ایرج کیا

دو شعر ازفریبا الله وردی

دو شعر ازفریبا الله وردی

فریبا اله وردی زاده

از ابر و چشم

از ابر و چشم

م. مؤید

ویدئو

و به نام عزرائیل

و به نام عزرائیل

افروز كاظم زاده

میوه های ملال

میوه های ملال

یدالله رویایی