شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

کراسەکەت بتەکێنە لە زەوی و تۆز و تینوویەتی

           بۆ مشتێ دڵتەنگیی کچانی شەنگال و ئێمە 

 کە ژن 
کراسی تەکاندە زەریاوە 
ماسیەکان 
 بەشی تا مشتێ دڵتەنگییەکانیان
                              بەرگە ناگرن، 
وە لە یەکشەمەکانی تا هەرچی،
 زەوی، زەریای تەنگە
 بە بەرا.
با 
تا تاڵی قژەکانی ئەپێوێ 
                           هەر خەم و 
ناقووسەکانی زەوی لە خەونی ئەودان
بە دەم زرینگاندنەوەوە.
شمشێر؛ مەزاتی لەتێ خەونەکانی تۆ بوو
لە قەفەزێکدا 
کۆڵان بە کۆڵان هەڵاڵە کرای و 
جادە بە جادە
بەشی ئێمە هەر دڵێ تا تەنگ.
شەرمی بیابانێ بە زەوییەوە تۆز ئەکا و 
تاوسێ تا هەمیشەی
تا دڵێ شکاو 
لە چی چوارشەمەی سووردا
 سوور
پووکێکە بە سیمای زەوییەوە کە
پووکە لە بەزە و بزە،  
  - تژی لە قیژەی تۆ و 
کاڵبوونەوەی ڕەنگامەیی پەڕی
 بە دوای بادا‌‌- 
ژن
 بە باوەشێ گوڵبرینەوە
لە ناوەڕاستی لوورەدا 
کراسەکەی دەتەکێنی
 لە زەوی و 
              تۆز و
                     تینوویەتی، 
گوڵێ‌گەنم
 لۆمەی چی  برسییەتیە و 
سپیی کراسەکەت 
               کە ئەشەکێ بە دەم باوە  
ئەچێتەوە حافزەی ئاوەوە، 
باڵندە 
برین لە بیر ناکا
لە تا هەتای چی فڕینا،
وە لە درێژەی‌ درەخت‌دا 
 ژن و شکۆفەن
                 دەنووسرێنەوە
سوور. . . 

عطا ولدی

شعرها

با تلویزیون

با تلویزیون

مریم فرجی

سه شعر از میثم مهر نیا

سه شعر از میثم مهر نیا

میثم مهرنیا

رستاخیز

رستاخیز

شقایق شاهرودی‌زاده

در خبرهای شبانه

در خبرهای شبانه

احمدرضا احمدی