شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

گومان

 

 باریكە رێیەو...  باوەشی شەو ماچە دەكا 
       ماچێكی ئاوەدان 
  ـ ئاوەدانی پێشكەشی ئاوڕدانەوەت 
(خاڵۆ رێبوار) ... برینی پەنجەی دەلێسێتەوە 
 پەنجەیەكی وێران 
 (وێرانی لە پەنجەی تۆ ناوەشێتەوە) 
    ـ تۆ كوێخای ئەم وێرانییەی 
دەڕۆی... دەڕۆی... 
                         دەرۆی و 
 لە خۆت دوور دەبییەوە 
دوور دەبییەوە لەخۆت 
شەو بەشی بێدەنگی تۆی نەدەكرد 
 {روو ڕەشن ئەو شەوانەی 
 دڵیان بۆ دڵتەنگی تۆ لێ نادا 
ماچێكی وێران 
لەپەنجەكانت دەتكێتە خوار 
    ـ ئاوەدانی پەنجەت 
بەسینگی شەو هەڵواسراوە 
ئەو باریكە رێیە... بەكوێستانی مەمكەكانتەوە دەنووسێنم 
ـ ئاوڕ دانەوەت پێشێلی رۆیشتنت 
شەوانە هەستێكی غەریب ـ بەسرتە ـ دەمدوێنێ 
(بەسەر ئەو پردەی دا مەڕۆ 
   ئاڵووداری رزیوە)

کریم خضری

تک نگاری

شجریان و شعر

شجریان و شعر

طاها افشین

لئونارد کوهن فارسی

لئونارد کوهن فارسی

هادی خوانساری

شعرها

اعتراف می‌کنم 

اعتراف می‌کنم 

مظاهر شهامت

اگر  چاقو در پهلویم فرو کنند

اگر  چاقو در پهلویم فرو کنند

علی اکبر جعفرزاده

محمد انتظاری

کابوس

کابوس

امیربهادر کریمی