شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

پی‌گه‌یین

وشه‌کان سوورن
پێگه‌ییون.

ڕه‌نگه‌ په‌پووله‌ پاییزه‌کان بزانن
هیچ میوه‌یه‌کی گه‌ییو
له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ستێکا نامرێ

تاریکیه‌کان گه‌ییون
سپێده‌کان گه‌ییون
ڕێگه‌کان گه‌ییون و
به‌م چه‌شنه‌ که‌سێ
جانتاکاکه‌ی هه‌ڵده‌گرێ
به‌ڵام لێره‌ که‌س تێناگا
لێره‌ ‌له‌ساکاری کۆڵانێکی به‌ربه‌ستا
زستان ده‌گرن
ئێره‌ دووره‌!

پێویست ناکا بیر که‌ینه‌وه‌
ئێسته‌ بۆنی کێڵگه‌یه‌ک
له‌ده‌ماره‌کانی خاکدایه‌
سۆڵه‌ی چرایه‌ک
له‌ دووره‌ده‌ستەکانەوە ده‌مانخوێنێته‌وه‌
سه‌گێک به‌ چێژ ده‌گاو
که‌سێک ده‌ڵێ:
هه‌ژده‌ساڵه‌ییم گه‌ییبوو

داهاتوو نازانێ
ئێسته‌ ده‌زانێ
ئێسته‌ جگه‌ره‌یه‌ک
ده‌س پێده‌کات
ڕه‌نگه‌ ئێسته‌ که‌سێ
بیری لای بۆنێکی گه‌ییو
یان ڕه‌نگێکی گه‌ییو بێت
گه‌رچی هیچ روو نادات
به‌ڵام له‌ژێر ئاخه‌کانی وه‌رزێکی تووشدا
هێدی هێدی
گه‌زیزه‌یه‌ک ده‌س پێده‌کا
باوه‌ڕێک پێده‌گا
ده‌رگه‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوانیه‌کان گه‌ییون
ته‌نیایه‌کان گه‌ییون
ئینسانیه‌کان گه‌ییون
عیرفانیه‌کان گه‌ییون
ئێسته‌ پڕووشه‌ی وه‌رزێکی گه‌ییوه‌و
کچانی زستانی
له‌گه‌ڵ عیرفانی ترێدا
کلوو
کلوو
ده‌خورێنه‌وه‌.

وشه‌کان سوورن
پێگه‌ییون..

حسین جوانشیر

شعرها

تهران

تهران

محمد ویسی

دختر مو مشکی

دختر مو مشکی

شهریار کوراوند

فکر این را نکن که بعد از تو شعر من رو به انزوا برود

فکر این را نکن که بعد از تو شعر من رو به انزوا برود

ویدا حمیدی

به جرم شانس نیاوردن

به جرم شانس نیاوردن

فرزین منصوری