شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

ئیمان به زگ پڕیت دێنم...پاییز!

ساڵ لە ناوەند دایه و
لەرەی گەڵای داری بێ بەری حەوشەکەمان
وەهمێک لە پاییز دەگێڕنەوە.
باسی کۆتێک 
کە له پاش گەرمای ٤٢ دەرەجەی سانتیگڕادەوە
ئاودیوی سنوورەکانی ژیان دەبێ...
ئەم وڕێنەیه بە پشوو سواری
لە دووکەڵی جگەرەدا باڵا دەگرێ و
رادەمێنم...لە سوانەکان
کە مەرگ خۆی شەتەک داوە و
جەستەی من نەبێ،
هێلانەیەک شک نابا...

_ [دەنگێک به تووڕەیی]:
خەمەکان ئێستا کورت کراونەته توێی گۆرەوییەک
کە بەیانیان بەیانان
شەوان...لێی دەگەڕێی
دەحەجمێته دەمپاییەک کە ئیدارەکان لە خۆی ناگرن و
توالێتێک کە شار نایپارێزێ

_ [دەنگێک به شێنەیی]:
ئازارەکان لە تاکسیدا ئاوس دەبن نها!!!
لە شاخ دەمرن
لە لەندەن نوێ دەبنەوە و لە پاریس خۆ مەڵاس دەدەن.
ئێستا خەمە بچکۆلەکەی من جیهانی داگرتووە،
بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێیەتی 
هاکا بتەقێتەوە و
هەڵکشێ پلەی خوێنی زەوی/دوو دەرەجه یان زیاتر 
هاکا ئاودیوی کۆڵان بێ و
بە سەنگفەڕشدا بگەوزێ،تانکێک ئوتووی بکا و
به سیلەی دایکــ «م ت ی» دا....بێته خوار.
پێنج ئوقیانووس لە دێڕێکمدا١ کۆرپەیه
تا برینه پیرەکان بسڕمەوە
تا گوڵ‌ئەستێرە چێ بکا...فیشەک
بەڵام...
چ لاوازه کە دەڕواننه بەژنی پەریزادت
یەوە...BKCلە لوولەی   
 ناکرێ نا...باس لە تۆ بکەم و
زارم سوور فەوارە نەکا،چاوم رووبار نەسەلمێنێ
وە پەیکەرەم گ رۆژێ،هەموو شەوێ
لە شاشەی تی‌ڤیدا  ورد و خاش...

_[تووڕەیەک به شێنەیی]:                                                                             
شارم لە شەقام تەژییه
لە تاکسی تەژییه
لە پاساژ لیپاولیپه و
چەن دیواری کون کونی لە باران بەزیو
کە دیار نییه ئەوین ئەنگاوتوویەتی یا 
رەنگاڵەی ئاڵایەک یا...
تکایه وەڵام...وەڵام ئەی دێرینەناسان

ئێوە کە قاوەن، شیرن
لە دەفری زگێکی شۆڕدا گیرساونەوە و
منیش هەروا لە دووی ئەوینی گۆرەوییەک وێڵم...
ناچارم به سەفەر به مەنفا
بەسەر بانی ئەم مزگەوەت و ئەو تەکییە و 
ئەو پۆلانەی وانەی ئەوینیان حینجه دەکرد و پاشان
گۆڕیان بەسەر پیتەکاندا بەش دەکرد.
سپڵەییه
لێکهاڵانی دووکەڵی کارگەکان و خۆرنشین ببینم و
پێمەڕه و قوڵینگەگان
به تاوانباری ریزی یەکەم بزانم....بوومەلێڵه!

_ [لانگ شاتێک لە من
لە دەنگێکی دووکەڵاوی]:
بەیانییه وکەلاکێک لێرەیه...ئااااخ
شێوەی لە شێوەی نیشتمانه
ماملێیەک به قەتار تێیدا دەخوشێ و...
چ بێ دەروەستانه تێپەڕ دەبم!
لە مێترۆدا خەو دەمباتەوە
وێستگەیەک خەیاڵم
وێستگەیەک شەهوەتم
وێستگەیەک سپیم...
ئێسته من لە شەقامی باران دام و
لەرەی داری بێ بەری حەوشەکەمان 
وەهمێک لە تۆ 
لە زستان دەگێڕنەوە....
******
١-ئاماژە بە دێڕەشێعرێکی یۆنس رەزایی

محمود محمدیان

تک نگاری

شعرها

معنای هر کدام

معنای هر کدام

شاهین شیرزادی

رضا به کودتای اول این قرن داده بودم بیایی

رضا به کودتای اول این قرن داده بودم بیایی

مجید اجرایی

ارغوان

ارغوان

هادی میرزانژاد موحد

کلایه

کلایه

حامد بشارتی