شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

کولبه‌ر

ئێواره 
له سووچی په‌نجه‌ره‌‌ی ژووره‌که‌دا 
سێ که‌س 
مانگێک و دوو ئه‌ستێره 
بو ڕۆژئاوا ئه‌یانڕوانی
چاویان پڕ له جریوه‌ی فرمێسکی ماڵ‌ئاوایی
 کازیوه
له سووچی په‌نجه‌ره‌ی هۆڵه‌که‌دا
سێ که‌س
مانگێک و دوو ئه‌ستێره 
بو ڕۆژهه‌ڵات ئه‌یانڕوانی 
چاوه‌کانیان جریوه‌جریوی ئاونگی چاوه‌ڕوانی
 هاوار هاوار
هه‌تاوی ئه‌و هه‌سارانه
خۆ‌ره‌تاوی خاتوونی مانگ
پێش هه‌ڵاتن
پێش سه‌رکه‌وتن به سه‌ر شاخا
به کۆڵه‌بارێک پڕ له تیشک
به تیرێکی نامۆی غه‌ریو له پا ده‌رهات 
قه‌د هه‌ڵنه‌هات
هه‌ر ناته‌وه...
 به‌یانی
له سووچی په‌نجه‌ره‌ی ژیانه‌وه
سێ که‌س
مانگێک و دوو ئه‌ستێره
له فه‌راق و مه‌راقی خۆره‌تاوی بێ تاوانا
به ئارامی و به هێمنی کوژیانه‌وه!

کورش زارع رمشتی

شعرها

یک اعلان عمومی برای تذکر دوباره

یک اعلان عمومی برای تذکر دوباره

سردار شمس‌آوری

سفر‌نامه‌ی این تابستان

سفر‌نامه‌ی این تابستان

جواد مجابی

برای این روزهای ایران...

برای این روزهای ایران...

کبری موسوی‌قهفرخی

من با تمام دخترانی که در خواب دیدی فرق دارم نه؟

من با تمام دخترانی که در خواب دیدی فرق دارم نه؟

تمنا مهرزاد