شعرها

صوت ها

ویدئوها

کتاب ها

ئەستێرەی بیست و شەشەم

ئەستێرەی بیست و شەشەم
ئاو چ پەرداخێک بێ
یاخۆ شازەریایەک
هیچ جیاوازییەکی نییە
هەر وەکوو چۆن 
بێتوو بەهەزاران بەزمیشەوە
کاتێک دڵخۆشی ڕێپێنەدراوە
واتە ژیانیش بەشێوازێک
یانی هیچ.

ئێمە لە نێوان ئەم هەمووە هیچەدا
لەدایک بووین
گەورە بووین
هەڵمانبژارد
هەڵپەڕین و
کوژراین.

جەخار باوکانی شینگێڕ!
جەخار دایکانی چەمەریکێش!
جەخار کیژان و کوڕانی تۆڵەئەستێن!
من دەترسم،
دەترسم لە نێوان ئەم هەمووە تووڕەییەدا
ڕۆژێ دابێ لەبیرمان چێ
ئێمە تینووانی دڵخۆشیی مرۆڤ و
گۆقەندگێڕانی چێژی ژیانین!

ئێستەش دەبێ
ئەم ڕۆژانە تەواو بکەین
بە هەموو هیچەکاندا تێپەڕین
من لێم ڕوونە ئاناهیتا
لەهەناوی ئاوەکانەوە دەگەڕێتەوە،
دەگەڕێتەوە و بە ئاسمانی پڕ ئەستێرەی
ساڵەخوێناوییەکانمان دەڵێ:
ـ بۆ مناڵەماندووەکانی میترا
باران و تیشک و ئاوەدانی ببارێنە!
 

حسین جوانشیر

تک نگاری

شعرها

مادر

مادر

حسن بهرامی

تلفن زنگ بزند

تلفن زنگ بزند

سارا مؤیدی

رحیل

رحیل

بهاره فریس‌آبادی

دهان خونی

دهان خونی

بکتاش آبتین