من پێتم كوت :
پێم خۆشە ئەوندە شاعیر بم
دوا بە دوای كۆتاییم
باران ببارێ .
تۆ كوتت :
من!
من
تۆم
بۆ تەنگانە لەبەر كرد و
ئیتر
قەت باران نەباری
بەڵام ئەمڕۆ
هەرلە دەسپێكی گۆڕستانە كۆنەكەوە
هەتا كۆتایی درەختی گشت کاتەکانمان
تەڕ
بۆ ماڵێ گەڕامەوە .