وەک دلۆپێ باران
که شەیدای خاکه
وەک مانگی گولان
که چاوەرێـــی تاوی خۆر و تینی رۆژه
وەک زەڕنەقووته ی نێو لانه
که چاو له رێــی دانه و نانه
وەک چاوانم
که چاو له رێــی چاوەکانته
وەک تەنیاییم که پر بووه له یادی تۆ
یادت ئەکەم به بــێ درۆ
خاوەن شکۆ!!